بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لە زێڕ بە چوار هەزار و ٥٨٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٧ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەهای هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار ھەزار و ٥٨٨ دۆلار و ٣٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨، ٨٦١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە یەک ملیۆن و ٥٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ملیۆنێک و ١٥٠ هەزار دینارە