وه‌زاره‌تی دارایی رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ بڕیار و ڕێنماییه‌ك سه‌باره‌ت به ڕێكاره‌كانی خه‌رجكردنی مووچه‌ی ٢٠٢٦ نیه و ده‌شڵێت، “هیچ ڕێكه‌وتن و بڕیارێكی نوێ بۆ دابه‌شكردنی مووچه له ئارادا نییه”.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٥ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “سه‌باره‌ت به‌ڕێكاره‌كانی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٦، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه چه‌ندین لێدوان و شیكردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی نادروست له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له به‌شێك له میدیاكانه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه، به‌پێویستمان زانی ئه‌م به‌رچاوروونیانه بخه‌ینه‌روو”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “تا ئێستا له وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه هیچ بریارو ڕێنماییه‌ك سه‌باره‌ت به ڕێكاره‌كانی خه‌رجكردنی موچه بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٦ نه‌گه‌یشتووەته وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها تا ئێستا هیچ ڕێكه‌وتن و بڕیارێكی نوێ بۆ دابه‌شكردنی موچه له ئارادا نییه”.
ئه‌وه‌شیخستووەته‌ڕوو، “وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌روه‌ك ساڵانی پێشوو به‌رده‌وامه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی دابه‌شكردنی مووچه، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمدا نییه بۆ ناردنی راپۆرتی ته‌رازوی پێداچوونه‌وه‌و لیستی مووچه و چاوه‌ڕێی بڕیار‌و ڕێنمایی نوێ بۆ خه‌رجكردنی موچه له‌ساڵی ٢٠٢٦”.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی باسی له‌وه‌شكردوه، “بۆیه تكایه هه‌ركه‌س و لایه‌نێك كه شاره‌زای ئه‌م ڕێكه‌وتن و ڕێنمایی و ڕێكارانه نییه، زانیاری هه‌ڵه له‌سه‌ر لیستی مووچه و بابه‌تی ١٢٠ ملیار دیناره‌كه بڵاونه‌كاته‌وه، تا له‌و ڕێگایه‌وه بیه‌وێت بۆ ده‌ستكه‌وتی كه‌سی یان سیاسی یاری به‌هه‌ست و سۆزی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران بكات، بۆ چه‌ندهه‌مینجار چه‌ند باره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك پێویستی به زانیاری هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه ده‌رگای وه‌زاره‌تمان ئاوه‌ڵایه”.