ئەردۆغان: سەردانی هەولێر دەکەم

ئەردۆغان: سەردانی هەولێر دەکەم

نیسان 19, 2024 15:28
ئەردۆغان: سەردانی هەولێر دەکەم
0

لایک

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا راگه‌یاند، له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌م بۆ به‌غداد، سه‌ردانی هه‌ولێریش ده‌كه‌م.

دوای تەواوبوونی لە نوێژی هەینی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگەیاند، دوای سەردانەکەی 22ـی ئەم مانگەی بۆ بەغداد، سەردانی هەولێر دەکات و باسی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد دەکرێت.

پێشتر ئەردۆغان رایگەیاندبوو کە لەوانەیە سەردانی هەولێر بکات، بەڵام ئەمجارەیان ئاماژەی بەو تەوەرانەش کرد کە لە هەولێر دەخرێنەبەرباس.
راشیگەیاند، سەردانەکەی بەغداد و دواتریش هەولێر یەک رۆژیی دەبێت.

ئەردۆغان وتی: “سەردانەکەمان بۆ عێراق بۆ دوای هەڵبژاردن دانابوو، هەڵبژاردنەکان تەواو بوون، پشت بە خوا سەردانی دەکەین”.

هه‌روه‌ها وتیشی: ” لە هەولێر دەرفەت دەبێت بۆ قسەكردن لەسەر کێشەکانی باکووری عێراق و هەروەها کێشەکانی پەیوەست بە حکومەتی ناوەندی، هاوکات پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق لەژێر چەترێکدا دەخرێنە بەرباس کە لە ژمارەیەک بابەتی جیاواز پێکهاتوون”.

En az 10 karakter gerekli