ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی تەممووزی 2024، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەولێر کرد.
بارەگای بارزانی رایگەیاند، لە دیدارەکەدا کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەولێر سڵاو و رێزی وەزیری دەرەوەی تورکیای بە مەسعود بارزانی گەیاند و جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی خوازیاری ئەوەیە باشترین پەیوەندی لە بوار جۆراوجۆرەکاندا لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەبێت.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی سەردانەکەی مەسعود بارزانی بۆ بەغداد ئاڵۆگۆڕ کرا و کونسوڵی تورکیا ئەو سەردانەی بە مێژوویی و کاریگەر وەسفکرد.
هەروەها بارزانی وێڕای باسکردنی هۆکارەکانی سەردانی هەفتەی رابردوو بۆ بەغداد، دووپاتکردەوە کە لێکتێگەیشتن و دیالۆگ لە چوارچێوی دەستوور باشترین رێگەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
هاوکات بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی نوێی تورکیا خواست لە ئەرک و کارەکانیدا. هەروا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تەوەری دیکەی دیداری بارزانی و کونسوڵی نوێی تورکیا بوو.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت