پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی عێراق ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق زه‌وت ده‌كات و پێشێلكاری ده‌ستووری ئه‌نجامده‌دات، له‌هه‌مانكاتیشدا میلیشیاكان چه‌كدار ده‌كرێ، و ده‌شڵێت: “حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی بۆ هێرشی گرووپه له‌یاسا ده‌رچووه‌كان ده‌بێت”.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غدادەوه نانێردرێت، به‌ڵام میلیشیاكان چه‌كدار ده‌كرێن، سه‌رچاوه و شوێنه‌كانیشیان دیاره”.
وتیشی، “ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی نێوان حكومه‌تی عێراقی و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌منی و شنگال چاره‌سه‌ر ده‌بێت”.
پارێزگاری هه‌ولێر داوای له حكومه‌تی عێراقی كرد، له‌باره‌ی گرووپه له‌یاسا ده‌رچووه‌كان، هه‌ڵوێستی جددی هه‌بێت و ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “به‌هۆی هێرشی گرووپه له‌یاسا ده‌رچووه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی ده‌بێت، داواش له هاوپه‌یمانانمان ده‌كه‌ین، ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان بپارێزن”.
ئومێد خۆشناو ده‌شڵێت، “پێشتر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئامانجی میلیشیاكان بوو، ئێستا پێشمه‌رگه ئامانجیانه”.