گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران رایانگەیاند، بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دوو ھێرشیان بۆسەر ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە.
گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق نزیک لە حەشدی شەعبی رایگەیاند کە بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیان کردە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار.
راشیگەیاندووە کە ئەنجامدانی ھێرشەکان بۆسەر ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە وەڵامی ئەو ھێرش و بۆردوومانانەیە کە سوپای ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023ـەوە بۆسەر کەرتی غەززە ئەنجامی دەدات.
رۆژی 20ـی ئەم مانگە گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی ژمارەیەک مووشەکییان ئاراستەی بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کرد کە لە ئاکامدا، ژمارەیەک کارمەندی ئەمریکی و سەربازێکی سوپای عێراق برینداربوو.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت