سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێندراو له قه‌زای تارمیه له باكووری پارێزگای به‌غداد، سه‌ربازێك كوژرا و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه له‌نێویاندا ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ی رائید هه‌یه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو بۆمبی چێندراو به كاروانی هێزه‌كانی سوپای عێراق له‌ناوچه‌ی سه‌لمانی قه‌زای تارمیه‌ی ته‌قینه‌وه.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وەی دوو بۆمبەکە سه‌ربازێكی سوپای عێراق كوژراوه و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه له‌نێویاندا ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ی رائید هه‌یه، له‌ئێستاشدا سه‌رجه‌میان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان گواستراونه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و دوو بۆمبه له‌كاتێكدابووه هێزه‌كانی سوپای عێراق گه‌ڕان و پشكنینیان به‌دوای پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش له سنووره‌كانی قه‌زای تارمیه‌ی باكوری به‌غداد ده‌ستپێكردوه.