سوودانی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید کۆبووەوە

سوودانی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید کۆبووەوە

كانونی دووه‌م 19, 2026 17:32
سوودانی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید کۆبووەوە
0

لایک

ئەمڕۆ دوو شەممە، ١٩ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەغداد کۆبووەوە، گفتوگۆیان لەسەر دۆخی سیاسی عێراق ودۆخی مووچەخۆرانی هەرێم کرد و لەگەڵ رەیان کلدانی، سەرۆکی بزوتنەوەی بابیلیۆن کۆبووەوە و گفتوگۆی دۆخی سیاسی عێراقیان کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: “محەمەد شیاع سوودانی، پێشوازی لە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەکە لە پەرلەمانی عێراق کرد”.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی وڵات کرا، جگە لە جەختکردنەوە لەسەر گرنگی یەکخستنی هەڵوێست و دیدگاکان لەنێوان سەرجەم هێزە نیشتمانییەکان، بۆ کارکردن لەسەر بەردەوامبوونی ڕێبازی چاکسازی و بەردەوامیدان بە پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە سەرتاسەری وڵاتدا”.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، “کۆبوونەوەکە شاهیدی جەختکردنەوە لەسەر خێراکردنی تەواوکردنی ئەو مەرجە دەستوریانەی کە ماونەتەوە بەپێی ئەو کاتە دیاریکراوانە، هاوکات پابەندبوون بە پاراستنی ئیرادە و هەڵبژاردنی دەنگدەران، بەمەبەستی بەردەوامبوون لە پێکهێنانی حکوومەتێک کە توانای جێبەجێکردنی ئەولەویەتەکانی قۆناغەکە و تەواوکردنی ڕێبازی چاکسازی و بوژانەوەی ئابووریی هەبێت”.

En az 10 karakter gerekli