حکومەتی هەرێم لەبارەی کەشوهەوا سبەینێوە هۆشداری دەدات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • حکومەتی هەرێم لەبارەی کەشوهەوا سبەینێوە هۆشداری دەدات

حکومەتی هەرێم لەبارەی کەشوهەوا سبەینێوە هۆشداری دەدات

ئازار 18, 2024 21:23
حکومەتی هەرێم لەبارەی کەشوهەوا سبەینێوە هۆشداری دەدات
0

لایک

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان-عێراق بڵاویکردەوە، بە هۆی بارانی زۆر و ئەگەری روودانی لافاو لە درەنگانی ئەمشەو و رۆژی سێشەممە، بارودۆخی كەشوهەوای هەرێمی کوردستان-عێراق سەخت دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی زانیارییەكانی ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و كارەسات و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، شەپۆلێكی بارانبارین و هەورەتریشقەی بەهێز لە درەنگانی ئەمشەو دووشەممە و سبەی سێشەممە، لە تەواوی کوردستان-عێراق روودەدات.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، زۆرترین بڕی بارانبارینیش لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەبێت، بەوەش ئەگەری هەستانی لافاو هەیە.

لە راگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری باس لەوەشکراوە، هۆشداری دەدەنە هاوڵاتیان لەو ناوچانەی نزمن و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو هەیە، دوور بکەونەوە و ئۆتۆمبێل رانەگرن، بۆ دووربوون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە رێگە سەرەکییەکان هۆشیار بن و گەر زۆر پێویست نەبێ رێگەكان بەکار نەهێنرێن، هەروەها بە ڕێنمایی دەزگە خزمەتگوزارییەکان پابەند بن.

En az 10 karakter gerekli