یەکێتیی ئەورووپا ماوەی سزاکانی بۆسەر رووسیا درێژ کردەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • یەکێتیی ئەورووپا ماوەی سزاکانی بۆسەر رووسیا درێژ کردەوە

یەکێتیی ئەورووپا ماوەی سزاکانی بۆسەر رووسیا درێژ کردەوە

یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، سزاکانی بۆسەر رووسیا بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە درێژ کردۆتەوە.

ته‌مموز 20, 2023 18:07
یەکێتیی ئەورووپا ماوەی سزاکانی بۆسەر رووسیا درێژ کردەوە
0

لایک

کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا لە راگەیەندراوێکدا سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی بەهۆی کارەکانی رووسیا کە بوونەتە هۆی تێکچوونی سەقامگیریی ئۆکراینا، بڕیار دراوە سزاکانی سەر رووسیا کە لە 2014ـەوە دەستیان پێ کردووە تا 31ـی کانوونی دووەمی 2024 درێژ بکرێنەوە.

سزاکانی سەر رووسیا بە جۆرێک بەرفراوانن کە بازرگانیی، ئابووریی، پیشەسازیی، تەکنەلۆجیا، گواستنەوە و گەیاندن و بەرهەمە گرانبەهاکان دەگرێتەوە.

قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان لە رێگای دەریاییەوە لە رووسیاوە بۆ وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا، دەرکردنی ژمارەیەک لە بانکە رووسییەکان لە سیستەمی نێودەوڵەتی “SWIFT” و هەڵپەساردنی چالاکییەکانی زۆرێک لە دامەزراوەکانی راگەیاندن لەنێو سزاکاندان.

سزاکان هەر شەش مانگ جارێک درێژ دەکرێنەوە. رووسیا لە 18ـی ئاداری 2014 کۆماری خۆڕێبەری کریمیا و شاری سیڤاستۆپۆل-ی بەشێوەیەکی نایاسایی بە خاکی خۆیەوە لکاند. یەکێتیی ئەورووپا بۆ یەکەمجار لە 2014 بڕیاری دا، سزای ئابووری بەسەر رووسیادا بسەپێنێت.

En az 10 karakter gerekli