سوودانی: ژمارەى دانیشتوان گەیشتووەتە 45 ملیۆن و 407 هەزار و 890 كەس

سوودانی: ژمارەى دانیشتوان گەیشتووەتە 45 ملیۆن و 407 هەزار و 890 كەس

تشرینی دووه‌م 25, 2024 12:09
سوودانی: ژمارەى دانیشتوان گەیشتووەتە 45 ملیۆن و 407 هەزار و 890 كەس
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، ژمارەى دانیشتوانى عێراق بە بیانى پەنابەرانیشەوە گەیشتوەتە 45 ملیۆن و 407 هەزار و 890 کەس.

ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە ژمارەى خێزانەکان لە عێراق 7 ملیۆن و 898 هەزار و 588 خێزانن و ناوەندى ئەندامانى خێزان 5.3 کەسە، زیاتر لە 70.3%ـى دانیشتوان لەناو شارەکان دەژین و زیاتر لە 29.7%یشیان دانیشتووى گوندەکانن.

هەر بەپێی ئامارەکەى سەرۆک وەزیرانى عێراق، ژمارەى نێر لە عێراق 22 ملیۆن و 784 هەزار و 62 کەس، کە دەکاتە 50.1٪ـی دانیشتوان و ژمارەی مێ 22 ملیۆن و 623 هەزار و 833 کەس، کە دەکاتە 49.8٪ـی دانیشتووان.

En az 10 karakter gerekli