سوودانی: گوێ بەو پڕوپاگەندانە مەدەن کە بەمەبەستی شکستهێنان بە سەرژمێرییەکە بڵاودەکرێنەوە

سوودانی: گوێ بەو پڕوپاگەندانە مەدەن کە بەمەبەستی شکستهێنان بە سەرژمێرییەکە بڵاودەکرێنەوە

تشرینی دووه‌م 20, 2024 10:19
سوودانی: گوێ بەو پڕوپاگەندانە مەدەن کە بەمەبەستی شکستهێنان بە سەرژمێرییەکە بڵاودەکرێنەوە
0

لایک

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە هاووڵاتییان دەکات گوێ بەو پروپاگاندانە نەدەن کە بۆ شکستهێنان بە پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان بڵاودەکرێنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە تیمی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی کرد و دوای تۆمارکردنی زانیارییەکانی تایبەت بە خێزانەکەی، جەختی لە گرنگیی هەماهەنگیی هاووڵاتییان کرد لەگەڵ تیمەکانی سەرژمێری.

سوودانی داوای لە هاووڵاتییان کرد زانیاری دروست بە تیمەکان بدەن و ڕایگەیاند کە سەرژمێرییەکە ڕۆڵی گرنگی لە پلانەکانی گەشە و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکاندا دەبێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە پێویستیشیزانی هاووڵاتییان گوێ بەو پڕوپەگەندانە نەدەن کە بەمەبەستی شکستهێنان بە سەرژمێرییەکە بڵاودەکرێنەوە.

ئەمڕۆ و سبەینێ بە هۆی بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتییەوە، لە سەرتاسەری هەرێم و عێراق قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندراوە.

En az 10 karakter gerekli