وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند، “لە نزیکترین کاتدا لیستی مووچەی فەرمانبەران رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.”
ئەمڕۆ دووشەممە، 04-03-2024، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق پێشوازی لە کۆنسوڵی ژاپۆن لە هەرێم كرد.
ئاوات شێخ جەناب لە کۆبوونەوەکەدا باسی لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد و بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵیی عێراق کرد، رایگەیاند “هەموو ئامادەسازییەکانمان بۆ لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە کردووە و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی رابردوومان ناردووە و لە نزیکترین کاتدا لیستی مووچەی فەرمانبەران رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت”.
وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق هۆکاری دواکەوتنی ناردنی لیستی مووچەی بۆ بەغداد گێڕایەوە بۆ “هەندێک ئاستەنگی هونەری و داواکارییە نوێیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق” کە دەستکراوە بە جێبەجێکردنیان.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت