د. دارا ڕەشید: بە هاوکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، توانیمان بە سەرکەوتووی بگەینە یەکەم ڕۆژی سەرژمێری
  • تەبا کوردی – TEBA Kurdi
  • عێراق
  • د. دارا ڕەشید: بە هاوکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، توانیمان بە سەرکەوتووی بگەینە یەکەم ڕۆژی سەرژمێری

د. دارا ڕەشید: بە هاوکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، توانیمان بە سەرکەوتووی بگەینە یەکەم ڕۆژی سەرژمێری

تشرینی دووه‌م 20, 2024 12:52
د. دارا ڕەشید: بە هاوکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، توانیمان بە سەرکەوتووی بگەینە یەکەم ڕۆژی سەرژمێری
0

لایک

د. دارا ڕەشید: بە هاوکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، توانیمان بە سەرکەوتووی بگەینە یەکەمە ڕۆژی سەرژمێری

رۆژی چوارشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2024، د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان-عێراق لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی داتاو زانیاری ڕایگەیاند، بە هاوکاری و هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، توانیمان بە سەرکەوتووی بگەینە یەکەم ڕۆژی سەرژمێری.

وەزیری پلاندانان دەڵێت: “سوپاسمان هەیە بۆ دەستەی ئامار و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان، کە توانیویانە بە بوێرانە و بە ماوەیەکی کەم و کەمترین بودجە، زۆرترین کار بکەن”.

دەشڵێت: “ئێمە وەکو هەرێم زۆر دواتر لە دوای حکوومەتی عێراقەوە بووین، بەهۆی کێشەی تابلێتەکان تاکوو گەیشتینە چارەسەرکردنی کێشەی ئەو تابلێتانە”.

باسی لەوەش کرد، “هەرێم زۆر لە مێژە چاوەڕێی سەرژمێری دانیشتووانە، چونکە ئەو سەرژمێرییە زۆر گرنگە. ئەو سەرژمێرییەش ڕێژەی دانیشتووانی هەرێم لە کۆی گشتیی دیاری دەکرێت، ئەوەش بۆ ئەوەی بەشە بودجەی هەرێم چی دیکە لەلایەن حکوومەتی عێراق و میزاجی سیاسییەکانی عێراقەوە  یاری پێ نەکرێت”.

کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 20-11-2024، پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق و هەرێم دەستی پێ کرد و تاوەکو سبەینێ پێنجشەممە، 21-11-2024 بەردەوام دەبێت. 

En az 10 karakter gerekli