به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و شۆفێری میكسه‌رێكی چیمه‌نتۆ به‌هۆی نه‌مانی برێكه‌وه خۆی كێشاوه به 13 ئۆتۆمبێل و پاش رووداوه‌كه‌ش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوه.
فازڵ حاجی وته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، “ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگای هەولێر- کەسنەزان شۆفێری میكسه‌رێكی چیمنه‌تۆ کە بەرە و ناوشار هاتووە، بەهۆی نەمانی برێکەوە خۆی کێشاوە بە 13 ئۆتۆمبێل پاشان وەستاوەته‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “لەدەرەنجامی ڕووداوەکەش تەنها یه‌ك کەس بەسوکی برینداربووه بووە، بەڵام زیانە مادیەکان یه‌كجار زۆرن”.
سه‌باره‌ت به شۆفێری ئۆتۆمبێلی میكسه‌ره‌كه‌ش، فازڵ حاجی ئاشكرایكردوه، “شۆفێری مێکسەرەکە لەکاتی ئێستادا دیارنیە و ڕایکردووە بۆ شوێنێکی نادیار”.
گرتە ڤیدیۆی رووداوەکە لەم بەستەرە ببینە.