سەرۆككۆماری عێراق و مەسعود بارزانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و عێراقیان تاوتوێكرد

سەرۆككۆماری عێراق و مەسعود بارزانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و عێراقیان تاوتوێكرد

ئایار 12, 2024 16:58
سەرۆككۆماری عێراق و مەسعود بارزانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و عێراقیان تاوتوێكرد
0

لایک

سەرۆككۆماری عێراق، لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە و بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی كۆمار، پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە بوو.

نووسینگەی سەرۆككۆماری عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی ئایاری 2024، د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆككۆمار، لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.

ئەوەش هاتووە، “لەدیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتی و سیاسیی عێراق و هەرێمایەتیی و ناوچەیی ئاڵوگۆڕکرا، رۆشنایی خرایەسەر ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و سەقامگیریی وڵات”.

لە راگەیەندراوەكەدا روونكراوەتەوە، “هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دیالۆگ و هاوئاهەنگی و کاری هاوبەش کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان”.

En az 10 karakter gerekli