هێڵی ئاسمانی پێگاسۆس گەشتە ئاسمانییەکان لە ئیستانبوڵ و سلێمانی دەست پێکردەوە

هێڵی ئاسمانی پێگاسۆس گەشتە ئاسمانییەکان لە ئیستانبوڵ و سلێمانی دەست پێکردەوە

كانونی یه‌كه‌م 27, 2025 10:52
هێڵی ئاسمانی پێگاسۆس گەشتە ئاسمانییەکان لە ئیستانبوڵ و سلێمانی دەست پێکردەوە
0

لایک

ئەمڕۆ شەممە، ٢٧ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، هێڵی ئاسمانی پێگاسۆس گەشتە ئاسمانییەکان لە ئیستانبوڵ و سلێمانی دەست پێکردەوە.

هەر ئەمڕۆ هێڵی ئاسمانی پێگاسۆس گەشتە ئاسمانییەکانی لە نێوان “ئیستانبوڵ-سلێمانی-ئیستانبوڵ” بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەست پێدەکردەوە و پێگاسۆس هەفتەی سێ گەشتی ئاسمانی دەبێت.

ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە ڕاگەیاندراوێکدا بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ڕایگەیاند بەگوێرەی ئەو خشتەیەی لەلایەن (هێڵی ئاسمانی پێگاسۆس)ەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نێردراوە، وا بڕیارە لە٢٧ـی ١٢ـی ٢٠٢٥، گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان ئیستانبوڵ-سلێمانی-ئیستانبوڵ دەست پێبکەن.

ڕاشیگەیاند، بڕیارە پێگاسۆس هەفتەی ٣ گەشتی ئاسمانی ئەنجام بدەن.

دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دوای ئەوە دێت، تورکیا لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، قەدەغەی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵگرت. ئەم بڕیارە دوای ماوەیەک لە ڕاگرتنی گەشتەکان هات، تورکیا لە نیسانی ساڵی ٢٠٢٣ گەشتەکانی ڕاگرتبوو.

En az 10 karakter gerekli