قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر سەرجەم خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان دەستگیرکران

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر سەرجەم خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان دەستگیرکران

تشرینی دووه‌م 13, 2024 14:43
قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر سەرجەم خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان دەستگیرکران
0

لایک

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ رایگەیاند، لەسەر سکاڵای قائیمقامی چەمچەماڵ و بە فەرمانی دادوەر، سەرجەم خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی سەنتەری قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکراون. 

ئەمەش دوای ئەوە هات، دوێنێ خاوەنی مۆلیدەکان ئاگادارکرابوونەوە لە کاتژمێر ٥ی ئیوارەدا کارەبا بدەنە هاوڵاتیان، بەڵام رەتیان کردبووەوە مۆلیدەکانیان دابگیرسێنن. 

لەوبارەیەوە رەمک رەمزان قائیمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەی خاوەنی مۆلیدەکان و رەتکردنەوەی داگیرساندنی مۆلیدەکانیان، دواتر سەرۆکی لیژنەی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان ئاگادارکراوەتەوە، ئەویش باسی لەوەکردووە، کە پێی راگەیاندوون، بەڵام خاوەنی مۆلیدەکان بڕیاریان داوە مۆلیدەکانیان دانەگیرسێنن.

هەر بەو هۆیەشەوە قائیمقامی چەمچەماڵ سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار کردوون.  لە هەرێمدا مۆلیدەی ئەهلی گەڕەکەکان شانبەشانی کارەبای نیشتیمانی کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەکەن، لەکاتی کوژانەوەی کارەبای نیشتیمانیدا و بەپێی ئەو خشتەی کارەی بۆیان دادەنرێت، دەبێت کارەبا بدەنە هاوڵاتیان

En az 10 karakter gerekli