وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایگهیاند، سەرەڕاى هەبوونى پشوى فەرمى ئەمڕۆ ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان-عێراق بڵاوكردوهتهوه.
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى حكومهتی ههرێم له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردووه، “دوا بە دوای بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە چارەسەرکردنی پرسی دزەکردنی پرسیارەکانی (AP) سیستمی ئەمریکی لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان، کە بە نوسراویان ژمارە (5509) لە 18ی 11ی 2024 بەدەستمان گەیشتووە، سەرەڕاى هەبوونى پشوى فەرمى ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێم ڕاگەیاند”.
ئاماژهی بهوهشكردووه، بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان دەرچوانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بە یوزەرنەیم و پاسۆردەکانیان دەتوان لە ڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆکان وەربگرنەوە.