دەیان کارمەندى هێڵى ئاسمانى عێراقى مانگرتنیان راگەیاند؛ بەوهۆیەوە گەشتەکانى ئەو هێڵە لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغداد راگیران.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە؛ بەهۆى ئەوەى ماوەى دوو مانگە موچەکانیان وەرنەگرتوە و هاوکات داوا دەکەن موچەکانیان هاوتاى هێڵە ئاسمانییەکانى دیکە بکرێت بەشێکى زۆرى کارمەندانى هێڵى عێراقى مانگرتنیان لە کارەکانیان راگەیاندوە.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە لە ئێستادا ئەو ھێڵە ژمارەیەک لە گەشتەکانى بەهۆى ئەم مانگرتنەوە راگیراوە و لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکە.