مەسعود بارزانی پێشوازی لە حەسەن توران دەكات

مەسعود بارزانی پێشوازی لە حەسەن توران دەكات

ئازار 18, 2025 15:08
مەسعود بارزانی پێشوازی لە حەسەن توران دەكات
0

لایک

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێكەوتی 18ـی ئاداری 2025، بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە سەلاحەددین پێشوازیی لە حەسەن توران، سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا، بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسی عێراق و بارودۆخی پارێزگای كەركووك ئاڵوگۆڕ كرا و  جەخت لەسەر هەماهەنگی و نزیكی نێوان لایەنە سیاسییەكانی پارێزگای كەركووك كرایەوە، ئەویش لەپێناو قووڵتركردنەوەی پێكەوەژیان و سەقامگیری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە دانیشتووانی پارێزگای كەركووك.

En az 10 karakter gerekli