بەهۆی رووداوەکانی ئێوارەی ئەمڕۆی کەرکوک ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 4 کەس و تاوەکو ئێستا 15 کەس برینداربوونە.
ماوەی چەند ڕۆژێکە، بەشێک لە هاووڵاتیانی کەرکووک دژبە بڕیاری ڕادستکردنەوەی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک، ڕێگای سەرەکی نێوان شاری کەرکووک و ھەولێر-یان داخستووە.
ڕۆژی دووی ئەم مانگە، ھاووڵاتییان کەرکووک، وەک ناڕەزایی لەدژی داخستنی ئەو رێگایە، دەستیان بە خۆپێشاندان کرد.
لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، ڕووبوونەوە لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکاندا ڕوویدا.
لای خۆیەوە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووک بەھۆی خۆپیشاندانەکانەوە، قەدەغەی ھاتوچۆی لە شاری کەرکووک ڕاگەیاند و داوایشی لە خۆپێشاندەران کرد کە کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بھێنن و بچنە ماڵەوە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت