پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق ڕەتیدەكاتەوە كێشە لە بوونی نەختینەی دیناری عێراقی لە بانكەكە درووست بووبێت، ئاماژە بەوەشدەكات ڕێوشوێنی نوێ دەگرنەبەر بۆ ئەوەی گەشتیاران دۆلاریان دەستبكەوێت.
عەلی عەللاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی راگەیاند: ئەوەی دەگوترێت و بڵاوبووەتەوە لەبوونی كێشە لە نەختینەی دیناری عێراقیی دوورە لە ڕاستییەوە، بانكی ناوەندیی بەردەوامە لە ڕێوشوێنەكانی وەرگرتنی داواكاری پەیوەست بە نەختینە هاوشانی وەزارەتی دارایی.
عەلی عەلاق وتیشی.”شێوازی نوێی بەدەستگەیشتنی دۆلار بۆ گەشتیاران بەمزووانە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و لەڕێگەی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت ، لە فڕۆكەخانە دۆلارەكە دەدرێتە گەشتیاران تا دڵنیا بینەوە دۆلار دەگاتە دەستی گەشتیارە ڕاستەقینەكان”.