وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند، بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی زانکۆلاین ٤٨ کاتژمێر درێژکراوەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ ئەیلوولی ٢٠٢٥، وەزارەتى خوێندنى باڵای هەرێم بڵاویکردەوە، لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاینیان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین ٤٨ کاتژمێری دیکە درێژبکرێتەوە.
ووتیشی، تا کاتژمێر ١٢ـی شەوى پێنجشەممە لەسەر هەینى دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەتوانن زانکۆلاین پڕبکەنەوە.
هەروەها دەرچوانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و پیشەییەکانیش بەهەمان شێوە دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و لەو ٤٨ کاتژمێرەدا فۆڕمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.
باسی لەوەشکرد، ئەمە کۆتا دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەن، کە تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاین یان پڕنەکردووەتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو ٤٨ کاتژمێرەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوە و تەواوکردنى فۆڕمى زانکۆلاین.
هەروەها دەشڵێت، تاوەکو ئێستا ٤٩ هەزار و ٨٠٨ دەرچووی دوانزەى ئامادەیی داواکارییان بۆ زانکۆلاین پێشکەشکردووە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت