سەرۆكی رووسیا : هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ڕاگرتنی ئەم یاخیبوونە چەكدارییە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سەرۆكی رووسیا : هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ڕاگرتنی ئەم یاخیبوونە چەكدارییە

سەرۆكی رووسیا : هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ڕاگرتنی ئەم یاخیبوونە چەكدارییە

حوزه‌یران 24, 2023 11:22
سەرۆكی رووسیا : هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ڕاگرتنی ئەم یاخیبوونە چەكدارییە
0

لایک

دواى ئەوەى گروپى ڤاگنەر یاخیبونى لە رووسیا راگەیاند و هەڕەشەى شەڕکردن و تۆڵەسەندنەوەى لە رووسیا کرد، ڤلادیمێر پوتیتى سەرۆکى رووسیا دەڵێت: ئەوەى روودەدات یاخیبون و خیانەتە و وەڵامەکانمان توند و یەکلاکەرەوە دەبێت.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکى رووسیا، دواى هەڕەشەکەى گروپى ڤاگنەر و راگەیاندنى دۆخى لەناکاو لە مۆسکۆ، لە تۆمارێکى ڤیدیۆییدا رایگەیاند؛ لەکاتێکدا گروپى ڤاگنەر لە دۆنباس و لە شوێنەکانى دیکەدا هاوکارییان کردین و قوربانیاندا، بەڵام ئێستا بەشێکیان یاخى بوون و هەوڵدەدەن رووسیا بەرەو پشێوى ببەن و شەڕى ناوخۆیی دەست پێبکەن.

وتیشى: ئەوەى لە جەنگى جیهانى یەکەمدا رویدا رێگە نادەین ئێستا رووبداتەوە، ئێمە بەرگرى لە رووسیا و گەلى خۆمان دەکەین ئەو خیانەت و خەنجەرەى لەلایەن خیانەتکارانەوە رووبەڕوومان کرایەوە، ئێمە بە توندى رووبەڕووى دەبینەوە و ئەمە خیانەتە لە نیشتیمان.

جەختیکردەوە کە “ئەمەى گروپى ڤاگنەر دەیکات هەڕەشەیەکە لەسەر نیشتیمان و گەلەکەمان و وەڵامەکانمان توند و یەکلاکەرەوە دەبێت ئەوانەى کە لە ریزى خیانەتکاران وەستان رووبەڕووى سزا دەبنەوە لەبەردەم یاسادا”.

پوتین لەبارەى دۆخى ئێستاى رووسیاوە وتى: هێزە ئەمنییەکانمان سوپاى رووسیا لە ئامادەباشى تەواودایە و لە مۆسکۆ بارى لەناکاوى رووبەڕووبوونەوەى تیرۆر راگەیەنراوە و بارودۆخ لە رۆستۆف لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە ئێستادا گروپى ڤاگنەر دەستیان بەسەر تەواوى دامەزراوە سەربازییەکانى روسیادا گرتووە لە شارى فۆرۆنیج کە دەکەوێتە 500 کیلۆمەتر لە باشورى مۆسکۆى پایتەخت و فەرماندەى گروپەکەش هەڕەشەى چونە ناو مۆسکۆ دەکات.

En az 10 karakter gerekli