ئەمڕۆ دادگای فیدراڵیی عێراق، کۆدەبێتەوە و تاوتوێی سکاڵای سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە دژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تۆماری کردووە.
بڕیارە ئەمرۆ یەکشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کۆببێتەوە و تاوتوێی ئەو سکاڵایە بکات کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دادگاکە دژ بە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆماری کردووە.
سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوای بە نادەستوری ناساندنی ماددەی (2)ی سیستمی تۆمارکردنی لیستی کاندەیدەکان و پەسەندکردنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە دەرچوو.
لەم هەفتەیەدا دادگاکە سێ دانیشتن ئەنجام دەدات کە تیایدا تاوتوێی هەشت سکاڵا دەکات، کە جگە لە سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت سکاڵایەکیش لەبارەی چارەنوسی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو تۆمار کراوە.