زانیاری نوێ لەبارەی ئامادەکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران راگەیەندرا
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • زانیاری نوێ لەبارەی ئامادەکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران راگەیەندرا

زانیاری نوێ لەبارەی ئامادەکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران راگەیەندرا

ئازار 6, 2024 13:50
زانیاری نوێ لەبارەی ئامادەکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران راگەیەندرا
0

لایک

وەزارەتی دارایی هەرێم كۆتاییهێنا بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران بە زمانی عەرەبی و چاوەڕێدەكرێت ئەمڕۆ لیستەكە رەوانەی بەغداد بكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە میدیاکانی، وەزارەتی ناوخۆ وەك دوایین وەزارەت لیستی مووچەی فەرمانبەرانی رەوانەی وەزارەتی دارایی كردووە و بەوەش ئامادەكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران بە زمانی عەرەبی كۆتاییهات.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا چاوەڕێن ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی ئیمزا لەسەر لیستەكە بكات و دواتریش رەوانەی بەغداد دەكرێت بەمەبەستی ناردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران.

پێشتر وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاندبوو، هۆكاری درەنگ ناردنی لیستی مووچە بۆ ئاستەنگی هونەری و داواكارییە نوێیەكانی بەغداد دەگەڕێتەوە و بە زووترین كات رەوانەی بەغدادی دەكەن.

وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مانگی شوبات داوای لە وەزارەتی دارایی هەرێم كردووە بە زمانی عەرەبی لیستی مووچەی بۆ بنێرێت، بۆ ئەو مەبەستەش چەند رۆژێك بوو وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی مووچە بوو.

En az 10 karakter gerekli