وه‌زیری نه‌وتی عێراق: لەگفتوگۆداین بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم

وه‌زیری نه‌وتی عێراق: لەگفتوگۆداین بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم

شوبات 24, 2024 11:07
وه‌زیری نه‌وتی عێراق: لەگفتوگۆداین بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم
0

لایک

حەیان عەبدولغەنى، وەزیرى نەوتى عێراق لەمیانەى بەشداریکردنى لە شەشەمین کۆنفڕانسى نێودەوڵەتى دیالۆگ لە بەغداد رایگەیاند ” لەگەڵ هەرێمى کوردستان لەگفتوگۆداین بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان”.

وتیشى “بەهۆى بڕیارى دادگاى ناوبژیوانى پاریس هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان، راگیراوە”.

روونیشیکردەوە “لەگەڵ کۆمپانیاکان لە گفتوگۆداین بۆ پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان”.

وەزیرى نەوتى عێراق وتیشى، “عێراق رۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد،”عێراق پلانەکانى بۆ گواستنەوەى وزەى خاوێن خستووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە”.

لەبارەى کشانەوەى کۆمپانیاکانى نەوتیش، وەزیرى نەوتى عێراق وتى، “کشانەوەى کۆمپانیاکان پاڵنەرى ئابوورین نەوەک سیاسی”.

En az 10 karakter gerekli