بڕیارە سبەی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی دوا کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجام بدەن.
زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان- عێراق بە میدیا خۆجێیەکانی راگەیاند، بڕیارە سبەی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لەگەڵ دەزگای ھەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری کوردستان کۆببنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکە لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکان و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنە.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان- عێراق وتیشی، “دەزگای هەڵبژاردی پارتی و یەکێتی بە تەنها کۆنابنەوە، بەڵکو پێکەوە لەگەڵ لایەنەکانی دیکە کۆدەبنەوە”.