مەسعود بارزانی: بەبێ پێکهاتەکان بەشداریی هەڵبژاردن ناکەین
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • مەسعود بارزانی: بەبێ پێکهاتەکان بەشداریی هەڵبژاردن ناکەین

مەسعود بارزانی: بەبێ پێکهاتەکان بەشداریی هەڵبژاردن ناکەین

نیسان 25, 2024 17:33
مەسعود بارزانی: بەبێ پێکهاتەکان بەشداریی هەڵبژاردن ناکەین
0

لایک

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بەبێ راستکردنەوەی هەڵەکەی دادگای فیدڕاڵی و بەبێ بەشداریکردنی پێکهاتە ئاینی و نەتەوە کەمینەکانی هەرێمی کوردستان بەشداری لە هەڵبژاردن ناکەن.

بارەگای بارزانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ پاتریاك مارئاوای سێیەم پاتریاكی كەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز) کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکە پاتریاك مارئاوای سێیەم سوپاسی مەسعود بارزانی كرد بۆ ئەو هەڵوێستەی لەسەر بڕیاری نادەستووریی دادگەی فیدڕاڵ بۆ نەهێشتنی كۆتایی پێكهاتەكان و ەایگەیاند، هەڵوێستی مەسعود بارزانی نیشانەیە بۆ تێڕوانینێكی مرۆڤ دۆستانە و پەرۆشی و وەفایە بۆ پێكەوەژیان و تەبایی لە هەرێمی كوردستان و عێراق.

هەر لەو کۆبوونەوەیە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بە بێ راستكردنەوەی ئەو هەڵەیەی دادگای فیدڕاڵی و بەبێ بەشداریی پێكهاتەكان ئامادە نین بەشداریی هەڵبژاردن بكەن، چونكە بێبەشكردنی پێكهاتەكان لێدانە لە بەها مێژووییەكانی گەلی کوردستان.

En az 10 karakter gerekli