بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 26ـی ئابی 2023 بومەلەرزەیەک لە سلێمانی روویدا و لەلایەن بەشێك لە هاووڵاتییانەوە هەستیپێكرا.
بەپێی تۆمارەكانی كەشناسی بومەلەرزەكە كاتژمێر 06:31 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ بە گوڕی 4.1 پلەی رێختەر لە باكووری رۆژئاوای سلێمانی و نزیك زنجیرە چیای پیرەمەگرون بووە و لە قوڵایی شەش كیلۆمەتردا.
بومەلەرزەكە لە قوڵایی شەش كیلۆمەتر و چەقەكەشی لەنێوان گوندەکانی هەنارانی سەروو و کانی مەنم بووە.