مەسعود بارزانی ئێوارەی ئەمڕۆ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامدا و پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکەی 28ـی ئایاردا لێکرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، ئێوارەی ئەمڕۆ مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆککۆماری تورکیا.
28ـی ئەم مانگە، لەمیانی بەڕێووەچونی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی تورکیادا، رەجەب تەیب ئەردۆغان توانی 52.08%ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و سەرکەوتن بەسەر کەمال کلچدار ئۆغڵو کاندیدی هاوپەیمانی میللەت تۆماربکات کە 47.92%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، بەوپێیەش ئەردۆغان بۆ پێنج ساڵی دیکە بەسەرۆکی تورکیا هەڵبژێردرایەوە.