ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوت تاوتوێ دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوت تاوتوێ دەکات

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوت تاوتوێ دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2024 10:06
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوت تاوتوێ دەکات
0

لایک

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی مووچه‌ و بودجه‌ و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت تاوتوێ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 31-01-2024، به‌سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و چه‌ندین پرس و بابه‌تی گرنگ تاوتوێ ده‌كرێت، له‌وانه‌ پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ داڤۆس و ده‌ره‌نجامی ئه‌و دیدار و گفتوگۆیانه‌ی له‌داڤۆس كران، ده‌خرێته‌ڕوو.

هاوكات ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، تاوتوێی ئه‌نجامی گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی مووچه‌ و بودجه‌ و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌كرێت.

هاوكات له‌ به‌شێكی دیكه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای كاركردنی كرێكارانی بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت.

En az 10 karakter gerekli