ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

ئازار 8, 2026 15:03
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە
0

لایک

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات و سێ بڕگەی بارودۆخی دارایی هەرێم، چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەردەوامبوونی لێخۆشبوون لە سەرپێچییەکانی هاتوچۆ تاوتوێ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ـى شوباتی ٢٠٢٦، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا سێ بڕگەى سەرەکی گفتوگۆ دەکرێن:

لە بڕگەى یەکەمدا، بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دواهەڵوێستی بارودۆخی دارایی هەرێم و خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران و بەدواداچوونی دەرئەنجامی کۆبوونەوەی تیمی هاوبەشی هەردوو چاودێریی دارایی فیدراڵی و هەرێم لەبارەی پابەندیی دارایی هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێم لە بەرامبەر یەکتر گفتوگۆ دەکرێت.

لە بڕگەی دووەمدا، هەنگاوەکانی ئەم دواییە سەبارەت بە کەوتنەبواری جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێکخستنەوەی سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە لەناو وەزارەتی پێشمەرگە تاووتوێ دەکرێ.

لە بڕگەى سێیەمدا، گفتوگۆ دەکرێت لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ، تایبەت بە درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٢٨٢) لە ڕێکەوتی ١٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، تایبەت بە لێخۆشبوونی سزاکانی سەرپێچیی هاتوچۆ بە ڕێژەی (٢٠٪) بۆ شەش مانگی دیکە تاکوو ٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦.

En az 10 karakter gerekli