بکوژی فڕۆکەوانێکی خانەنشین لە پارێزگای سلێمانی دەستگیردەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بکوژی فڕۆکەوانێکی خانەنشین لە پارێزگای سلێمانی دەستگیردەکرێت

بکوژی فڕۆکەوانێکی خانەنشین لە پارێزگای سلێمانی دەستگیردەکرێت

شوبات 28, 2023 09:17
بکوژی فڕۆکەوانێکی خانەنشین لە پارێزگای سلێمانی دەستگیردەکرێت
0

لایک

دەزگای ئاسایشی عێراق رایگەیاند، بکوژی فڕۆکەوانێکی خانەنشینکراوی عێراقیان لە شاری سلێمانی دەستگیرکردووە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەبارەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لە شاری سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “دوای کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوونی ورد، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە ئەنبار، توانیان بکوژی سەعد موحسین مەرزوک دلێمی لە سلێمانی دەستگیر بکەن”.

فڕۆکەوانە خانەنشینکراوەکە ئەفسەری هێزی ئاسمانیی عێراق بووە بە پلەی عەقید، لە قەزای کەرمەی سەر بە پارێزگای ئەنبار کوژراوە.

لە راگەیەندراوەکە ئەوەش هاتووە، “تۆمەتبارەکە بڕە پارەیەکی پێبووە کە خاوەندارێتییەکەی بۆ کوژراوەکە گەڕاوەتەوە. دوای وەرگرتنی رەزامەندیی لایەنی دادوەری بەدواداچوون بۆ بکوژەکە کرا کاتێک بەرەو سلێمانی هەڵاتووە، دوای دەستگیرکردنی قسەکانی وەرگیرا و رەوانەی لایەنە یاساییە تایبەتمەندەکان کرا”.

En az 10 karakter gerekli