یەکگرتوو وەڵامی دەستپێشخەری یەکێتی و نەوەی نوێی بۆ پێکهێنانی حکوومەت دایەوە و دەڵێت: هەر لەسەرەتاوە بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونمان داوە و ئەو بڕیارە هەتا ئێستاش بەردەوامە.
ئەمڕۆ شەممە، ١٧ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، سەڵاحەددین بابەکر، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان-عێراق بڵاوکردەوە.
لەبەرانبەر نزیكبوونەوەی یەكێتی و نەوەی نوێ بۆ پێكهێنانی حكوومەت و كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، بەرێز د. صلاح الدین بابكر وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی ڕایگەیاند و دەڵێت :”هەموو نزیكبوونەوەیەكی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان بە باش دەزانین، نزیكبوونەوەی نێوان یەكێتی و نەوەی نوێ باشە و بڕیاری خۆیانە و رێز لە بڕیارەكەیان دەگرین و ئومێد دەكەین ببێتە مایەی كاراكردنی پەرلەمان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت”.
ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەر لەسەرەتاوە بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونمان داوە و ئەو بڕیارە هەتا ئێستاش بەردەوامە.
وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
٢٠٢٦-١-١٧
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت