ئەرسەن ئاغا: ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی تورکمان لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسان پیرۆزبێت

ئەرسەن ئاغا: ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی تورکمان لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسان پیرۆزبێت

شوبات 25, 2026 11:22
ئەرسەن ئاغا: ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی تورکمان لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسان پیرۆزبێت
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئەرسەن ئاغا، راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی کوردستان – عێراق بۆ كاروباری توركمان، بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی تورکمان بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی بواری ڕاگەیندان دەکات.

ئەرسەن ئاغا، راوێژكاری سەرۆكی هەرێم دەڵێت: ” ٢٥ـی شوبات، ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی تورکمان پیرۆز بێت. ١١٥ ساڵ لەمەوبەر و بە دەرچوونی یەکەمین ڕۆژنامەی تورکمانی بە ناوی ‘حەوادیس’، مێژووی ڕۆژنامەگەریی تورکمان دەستی پێکرد”.

هەروەها بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی تورکمان وتی: “بەم بۆنەیەوە، پیرۆزبایی لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی ئازیز و کارمەندانی بواری ڕاگەیاندن دەکەم بەبۆنەی ١١٥هەمین ساڵیادی ئەم ڕۆژەوە”.

En az 10 karakter gerekli