لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی “نووشتە و جادوو”ـەوە ئارایشتگەیەکی خانمانیان داخستووە و خاوەنەکەی رووبەڕووی یاسا دەکەنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26-02-2023، لە راگەیەندراوێکدا لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، “لەكاتی سه‌ردانی لێژنه‌كەمان بۆ ئارایشتگە و تاتۆی (تامی بیوتی) له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی زه‌رگه‌تە نووشته هەبووە، ئه‌مه‌ش مانای وایە لەوێ نووشته و جادوو کراوە، كه پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنوێنییەکانە”.
لەئێستادا به فرمانی قایمقامی سلێمانی ئارایشتگەکە داخراوە و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكای یاسایی دەکرێتەوە.