داخرانی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە

داخرانی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە

ئازار 25, 2026 13:21
داخرانی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە
0

لایک

ده سه ڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق داخستنی ئاسمانی عێراقی به‌ رووی گه‌شتی فڕۆكه‌كان، بۆ ماوەی٧٢ کاتژمێری دیکه درێژکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ـی ئاداری ٢٠٢٦، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ڕایگەیاند، ئاسمانی عێراق به‌ رووی گه‌شتی فڕۆکەکان بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیکە دادەخات، کاتەکەش لە کاتژمێر ١٢ـی ئەمشەوەوە، دەستپێدەکات تا نیوەڕۆی رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو، ئەوەشی وەک رێوشوێنێکی خۆپارێزی کاتی ناوبردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیارەکە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پێشهاتەکانی ناوچەکەوە سەرچاوەی گرتووە، وە بەپێی پێشهاتە نوێیەکان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکرێنەوە.

لە ٢٨ـی مانگی شوباتی رابردووەوە کە یەکەم ڕۆژی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو بۆ سەر ئێران، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بەردەوامە لە داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەهۆی ئاڵۆزیەکانی ناوچەکەوە.

En az 10 karakter gerekli