سەڵاحەددین بەهائەدین جارێكی دیكە دەبێتە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو

سەڵاحەددین بەهائەدین جارێكی دیكە دەبێتە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو

كانونی یه‌كه‌م 28, 2024 09:02
سەڵاحەددین بەهائەدین جارێكی دیكە دەبێتە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو
0

لایک

وشیار عەبدوڵڵا، وتەبێژی کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتووی ئیسلامی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، ڕۆژی 27ـی کانوونی یەکەمی 2024، کارەکانی یەکەمین ڕۆژی کۆنگرە بە کۆتا هات و توانرا پەیڕەو و پرۆگرامی کۆنفرانسەکە لەلایەن ئەندامانی کۆنگرە پەسەند بکرێت و هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و دەستەی باڵای بەدواداچوونی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بکرێت.

وشیار عەبدوڵڵا وتیشی، لە یەکەم ڕۆژی کۆنگرە هەرسێ پرۆسەکەی هەڵبژاردن کۆتایی پێهات، پرۆسەی یەکەمیان کە هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی بوو، سەڵاحەددین محەممەد بەهائەدین خۆی بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی کاندید کردەوە و بێ ئەوەی هیچ ڕکاربەرێکی هەبێت، دەنگی زۆرینە و ڕەهای بە ئەمیندار هەڵبژێردرایەوە و بەمەش خولێکی دیکە لە پۆستی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو دەمێنێتەوە.

وتەبێژی کۆنگرە ئاماژەشیدا، ئەمشەو تاوەکوو کاتژمێر چواری بەیانی پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی ئەندامانی سەرکردایەتی و دەستەی باڵای بەدواداچوون بەردەوام دەبێت، کە پرۆسەکە لە لایەن دەستەیەکی دادوەری و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە دەچێت.

وشیار عەبدوڵڵا وتیشی، ئەمجارە پەیڕەو و پڕۆگرامی یەکگرتوو بەشێوەیەک دەستکاری کراوە، ئەو مەرج و بەربەستە یاساییە هەڵگیراوەکە بۆ دانانی ئەمینداری گشتی هەبوو، هەربۆیە هەر کەسایەتییەک تاوەکوو توانای هەبێت و دەنگ بێنێت، دەتوانێت ئەمینداری گشتی بێت.

کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بڕیارە ڕۆژی شەممە درێژە بەکارەکانی بدات و ئەگەر هیچ گرفتێک نەیەتە پێش، ئەوا کارەکانی کۆنگرەکە بە کۆتا دێت.

En az 10 karakter gerekli