وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى سعوودییە ڕاگەیاند

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى سعوودییە ڕاگەیاند

ئه‌یلول 16, 2025 09:25
وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى سعوودییە ڕاگەیاند
0

لایک

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مامۆستایان و فەرمانبەران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان-عێراق ئاگادار دەکاتەوە، كە حکوومەتی سعوودییە زەمالەی خوێندنى بۆ هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا ڕاگەیاندووە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە داوە، هەر کەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتى سعوودییە هەیە بە لەبەرچاوگرتنی تێبینی و مەرجەکان، دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:

https://share.google/uuDixYBWy3bBUirW3

مەرج و داواکارییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ماستەر و دکتۆرا:

–  پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان-عێراق بێت.

–  پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێم، ئەوا دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە، بەڵام بۆ دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم 5 ساڵ خزمەتی هەبێت.

–  پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی بۆ خوێندنی ماستەر لە ٦٥% کەمتر نەبێت و بۆ خوێندنی بەرنامەی دکتۆرا دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە ٧٠% کەمتر نەبێت.

–  سەبارەت بە تێستی توانستی زمانی ئینگلیزی، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.

–  داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات، واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت بۆ خوێندنی بەرنامەی دکتۆرا دەبێت ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت.

–  کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتە بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

–  کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی سعوودی پشتگیری دارایی بەشێوەی بەشی (جزئي) یا بەشێوەی گشتی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

En az 10 karakter gerekli
Tüm Yorumlar (1)
  • Binance账户

    Thank you for your sharing. I am worried that I lack creative ideas. It is your article that makes me full of hope. Thank you. But, I have a question, can you help me?