وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ستیكرد به ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2023، كه وه‌زاره‌ت ئه‌ركی ئاماده‌كردنی له ئه‌ستۆده‌گرێت و دواتر ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی ده‌كات.
عه‌بدولحه‌سه‌ن جه‌مال وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، به میدیای فه‌رمی عێراقی راگه‌یاند، ده‌ستكراوه به ئاماده‌كردنی بوودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2023 و به‌م نزیكانه‌ش ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
له‌باره‌ی ناسه‌قامگیری نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌و گوته‌بێژه گوتی: “ئه‌مه به‌شێكه له سیاسه‌تی حكومه‌ت، ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق نرخه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه”.
وتیشی: “له بودجه‌ی گشتیدا تا ئێستا نرخی دۆلار دیاری نه‌كراوه”.