هەمواری یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان کرا

هەمواری یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان کرا

ئایار 22, 2024 08:24
هەمواری یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان کرا
0

لایک

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای بودجە بۆ ساڵی 2024 گەیشتووەتە پەرلەمانی عێراق و لە سبەینێوە لیژنەی دارایی دەستدەکات بە پێداچوونەوەی خشتەی داهاتوو خەرجییەکانی پڕۆژەیاساکە.

نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی، ئەمڕۆ سێشەممە پرۆژە یاسای هەمواری یاسای بودجە بۆ ساڵی 2024 لە دوای پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی وەزیران گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی پەسەندکردنی پشتبەست بە بڕگەی دووەم لە مادەی 77ی یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵەکانی (2023، 2024، 2025)

نەرمین مەعروف ئاماژەی بەوەشکردوە، لە سبەینێوە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەستدەکات بە کارەکانی بۆ گفتوگۆ و پێداچوونەوە بە خشتەکانی داهات و خەرجییەکان و ئامادەکردنی بۆ پەسەندکردنی لەئەنجومەنی نوێنەران پێش کۆتایهاتنی وەرزی یەکەمی یاسادانی ماوە درێژکراوەی ئەمساڵ.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، قەبارەی بودجەی ئەمساڵ نزیکەی 210 تریلیۆن دینارە و بە 12 تریلیۆن دینار لە بودجەی پار ساڵ گەورەترە، بەلام هاوشێوەی ساڵی 2023 رێژەی خەرجی بەکارخستن نزیکەی 74٪ی بودجەیە بەلام بە بەبڕی 155 تریلیۆن دینار و خەرجی بواری وەبەرهينان بە بڕی 55 تریلیۆن دینار نزیکەی 26٪ی بودجەیە.

نەرمین مەعروف باسی لەوەشکردووە، داهاتی نەوتی و نانەوتی خەمڵێنراو نزیکەی 144 تریلیۆن دینارە و رێژەی کورتهێنان نزیکەی 31٪ی بودجەیە بە بڕی 66 تریلیۆن دینار.

En az 10 karakter gerekli