سەرۆکی هەرێم “پێشوازی” لە بڕیاری بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لە لایەن پەرلەمانی ئەڵمانیاوە دەکات و دەڵێت، “هيوادارین ههمان ههنگاو له وڵاتانى ديكهى ئهوروپا و جيهان ببينين.”
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19-01-2023، دانیشتنی پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ دەنگدان لەسەر بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان بەڕێوەچوو و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، کۆمەڵکوژییەکە بە جینۆساید ناسێندرا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم پێشوازی لەو بڕیارەی پەرلەمانی ئەڵمانیا کرد و رایگەیاند، “سوپاس و پێزانينمان بۆ هاوكارى و پشتگيريى بهردهوامى ئهڵمانيا” هەیە و هیواش دەخوازێت هەمان ئەو هەنگاوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە لایەن پەرلەمانی وڵاتانی دیکەی ئەوروپا و جیهانیش بدرێت بۆئەوەی “دادپهروهرى بۆ قوربانييان بهجێبێت.”
ئەمە لەکاتێکدایە، دوای هەڵسەنگاندنی یاسایی لەلایەن لێکۆڵەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە (19ـی کانوونی دووەم)، پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی بە جینۆساید ناساند.
پەرلەمانی ئەڵمانیا بەو هەنگاوەی، بووە چوارەم پەرلەمانی وڵاتانی ئەوروپا کە کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان بە جینۆساید دەناسێنێت. پەرلەمانی فەرەنسا وەک یەکەم پەرلەمان لە ساڵی 2016 کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان بەجینۆساید ناساند، دوای ئەوە هەریەک لە پەرلەمانەکانی هۆڵەندا و بەلجیکاش ئەو هەنگاوەیان نا.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت