بڕیاره له نه‌جه‌ف له شوێنی مانه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێنج قۆڵی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق ئه‌نجام بدرێت.
سه‌ركرده‌یه‌كی باڵا له ره‌وتی سه‌در به رۆژنامەی عه‌ره‌بی جه‌دیدی راگه‌یاندوو، هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێنج قۆڵی، كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له نه‌جه‌ف كۆبكاته‌وه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ره‌وتی سه‌در كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كردووه ده‌شڵێت، په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام هه‌یه له‌پێناو رێكخستن و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵییه، هه‌وڵیش ده‌درێت سه‌در رازی بكه‌ن نه‌هێڵێت لایه‌نگرانی بچنه‌وه سه‌ر شه‌قام، به‌ڵام تا ئه‌م ساته سه‌در هه‌موو جۆره كۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵام ره‌نگه فشاره‌كان كاریگه‌رییان هه‌بێت.
هاوكات عه‌لی فه‌تلاوی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح به عه‌ره‌بی جه‌دیدی راگه‌یاندووه، دوای چله‌ی ئیمام حوسێن كۆبوونه‌وه‌یه‌ک له حه‌نانه له نێوان سه‌در و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.