مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پهیامێكی سهرهخۆشی ئاراستهی سەنعان قەساب ئاغا، سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانی عێراقی دهكات بههۆی كۆچی دوایی هاوژینهكهیهوه.
ئهمڕۆ سێشهممه 6ـی كانوونی یهكهمی 2022، مهسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستهی سەنعان قەساب ئاغا، سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانی عێراقی كرد، بههۆی كۆچی دوایی (فائیزە عەبدولجەبار)ـی هاوژینییهوه.
دهقی پهیامهكهی مەسعود بارزانی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
برای بەڕێز كاک سەنعان قەساب ئاغا
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان، خاتوو (فائیزە عەبدولجەبار)ـمان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم رۆحی هاوژینی خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
6ی كانوونی یەكەمی 2022
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت