مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی له محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق كرد.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 13ـی تشرینی یەکەمی 2022، مەسعود بارزانی لە رێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع سوودانی كرد بە بۆنەی هەڵبژاردن و راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومەتی تازەی عێراقی فیدڕاڵ و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
ئەمەش دوای دێت، دوای هه‌ڵبژاردنی له‌تیف ره‌شید، بۆ پۆستی سهرۆکكۆماری عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق راسپارد.