مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی له له‌تیف ره‌شید ده‌كات به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سهرۆکكۆماری عێراق.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، باره‌گای بارزانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، بارزانی له‌گه‌ڵ له‌تیف ره‌شید قسه‌یكردووه به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سهرۆکكۆماری عێراق.
لە راگەیەندراوی بارەگای بارزانیدا هاتووە، مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆككۆماری هەڵبژێردراوی عێراق دەكات.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 13ی تشرینی یەكەمی 2022 مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە دكتۆر لەتیف رەشید كرد بۆ هەڵبژاردنی وەك سەرۆككۆماری عێراق و وێڕای راگەیاندنی پشتگیریی خۆی، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكەیدا. هەروەها بارزانی هیوای ئەوەشی خواست پڕۆسەی سیاسیی عێراق بكەوێتە قۆناغێكی تازە و ئیجابی.