رەوتی سەدر داوایه‌كی لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق تۆماركرد كه تیایدا تانه له بڕیاری پەسەندكردنی داواكاری دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتەكەی له په‌رله‌مان ده‌دات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه، “سکاڵای یاسایی لە دادگای باڵای فیدڕاڵی تۆمارکراوە بۆ تانەدان لە قبوڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی ره‌وتی سه‌در”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دادگا بڕیاریداوه رۆژی 28ـی ئەیلوولی ئه‌مساڵ یه‌كه‌مین دانیشتن له‌باره‌ی سكاڵاكه‌وه ئه‌نجامبدات.
جێی باسە، 12ـی حوزەیرانی ئه‌مساڵ موقتەدا سەدر، رێبه‌ری رەوتی سەدر داوای لە حەسەن عەزاری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ره‌وته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق كرد كه، “لە پێناو نیشتمان و گەل بۆ رزگارکردنیان لە چارەنوسی نادیار” نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن.