لە هەولێر، سلێمانی و کەرکووک پێنج “تیرۆرست” دەستگیرکران

لە هەولێر، سلێمانی و کەرکووک پێنج “تیرۆرست” دەستگیرکران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
لە هەولێر، سلێمانی و کەرکووک پێنج “تیرۆرست” دەستگیرکران
0

لایک

دژەتیرۆری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی 10ـى 2022 دەستگیرکردنی 5 تیرۆریستی بە هاوکاری دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم راگەیاند.

لە راگەیەنراوێک دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند: بە مەبەستی بەرزکردنەوەی کردەوەی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری لەنێوان دەزگای دژە تیرۆر و دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، توانرا لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوو 4 تیرۆریست دەستگیر بکەن کە سێیان لە هەولێر و ئەوی دیکەیان لە سلێمانی بوون.

راشیگەیاند: هەروەها ئەندامێکی دیاری باندە تیرۆریستییەکە بەناوی بەناوی ئەبو حەمزە لە پارێزگای کەرکووک دەستگیر کرا.

دژەتیرۆری عێراق ئاماژەی بەوەش داوە کە بە دەستگیركردنی ئەو توخمە تیرۆریستییە كۆتایی بە چالاکییەکانیان هێنرا كە چەک و ئامێری تەقینەوە ئامادە كرابوو بۆ تەقاندنەوەیان.